ئاژانسی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە هەواڵەکانی حکومەتی عێراق بڵاویکردەوە عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەم هەفتەیەدا سەردانی تاران دەکات.
بەگوێرەی هەواڵەکەی ڕۆیتەرز بڕیارە لەم سەردانەدا چەند یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە بوارە جیاجیاکانی هاریکاری نێوان عێراق و ئێران واژۆ بکرێن.
تا ئێستا وردەکاری زیاتر لەبارەی پلانەکانی سەردانەکە و تەوەرەکانی گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا بڵاونەکراوەتەوە.