Accessibility links

ئێران کۆگای چەکی پێشمەرگەی لە سنوری سلێمانی کردە ئامانج

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دەزگا ئەمنیەکانی سلێمانی بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، کەمێک بەر لە ئێستا هێرشکراوەتە سەر کۆگایەکی چەکی پێشمەرگە لە تاسڵوجە و بە پێی زانیاریە سەرەتاییەکان هێرشەکە زیانی گیانی نەبووە.

سەرچاوە ئاگادارەکە بە دەنگی ئەمەریکای وت،" هەرچەندە دیار نییە هێرشەکە بە هۆی درۆن یاخود مووشەکەوە ئەنجامدرابێت، بەڵام بۆتە هۆی کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە و سووتانی چەک و تەقەمەنی کۆگاکە."

وتیشی،" ئەوەندەی ئێمە ئاگاداربین خۆشبەختانە کەس گیانی لەدەست نەداوە."

ئەمشەو 17ی مانگی حەوت بە نزیکەی کاتژمێر 9 ئێران هێرشی سەختی کردە سەر گەڕەکی تاسڵوجە لە نزیک شاری سلێمانی، هێرشەکە کە بۆسەر کۆگایەکی چەکی پێشمەرگە ئەنجامدراوە، دیار نییە هێرشەکە بە درۆن یاخود مووشەک ئەنجامدراوە، بەڵام بۆتە هۆی کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە، بەو هۆیەشەوە یەکەی ئیداری سلێمانی داوا هاوڵاتیان دەکات لە ناوچەکە نزیک نەبنەوە.

دوای هێرشەکە هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، لە بەیاننامەکەدا وێرای ئەوەی سەرکۆنەی هێرشەکانی کرد، داوای لە هاووڵاتیان کرد لە پێناو پاراستنی گیانی خۆیان و هاوکاری دەزگا ئەمنیەکان لە ناوچەکە دووبکەونەوە و ئاستەنگی هاتووچۆ دروست نەکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئێران هەشت هێرشی مووشەکی کردە سەر بارەگای کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستان و دوو هێرشیش بۆسەر بارەگای کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، بە هۆی هێرشەکانیشەوە نۆ پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێر کوژران و چوار پێشمەرگەی هەردوو حزبیش برینداربوون.

بە پێی زانیاریەکانی دەنگی ئەمەریکا، دانیشتوانی گەڕەکی تاسڵوجە لە ترسی هێرشەکان ناوچەکەیان چۆڵ کردووە،

This item is part of
XS
SM
MD
LG