Accessibility links

ئیسرائیل دەڵێت هێزەکانی لە لوبنان، سوریا و غەززە دەهێڵێتەوە

ئیسڕائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕۆژی پێنجشەممە بە هاوتا ئەمەریکاییەکەی ڕاگەیاندووە، ئیسرائیل سوورە لەسەر پاراستنی بوونی هێزەکانی لەو "ناوچە ئاسایشیانەی" کە لە لوبنان و سوریا و کەرتی غەززە جێگرکراون.

بەپێی بەیاننامەیەکی ئۆفیسەکەی، کاتز و پیت هێگسێت ڕۆژی پێنجشەممە بە تەلەفۆن قسەیان کردووە.

بەگوێرەی بەیاننامەکە، کاتز "پێویستی ئیسرائیلی بۆ مانەوەی لە ناوچە ئارامەکانی سوریا، غەززە و لوبنان بۆ هێگسێت پشتڕاستکردەوە، بە مەبەستی پاراستنی سنوورەکانی ئیسرائیل و پێکهاتەکانی نزیک سنوورەکان لە هەڕەشەکانی هێزە جیهادییەکان".

بەپێی ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی، ئەم لێدوانەی کاتز چەند ڕۆژێک دوای ئەوە هات کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا داوای لە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کرد هێزەکانی ئیسرائیل لە سوریا و لوبنان بکشێنێتەوە.

ئاکسیۆس بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی ئەمەریکی بڵاویکردەوە، ترەمپ بە ناتانیاهۆی ڕاگەیاندووە، بوونی سەربازی ئیسرائیل لە سوریا گرژییەکان زیاتر دەکات.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەکسیۆس، ترەمپ بە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی وتووە "ئەوان (ئیسرائیل)یان ناوێت لەوێ و دەبێت دەربچیت".


This item is part of
XS
SM
MD
LG