Accessibility links

سوریا دەڵێت هەوڵێکی بە قاچاخبردنی چەکی بۆ حزبوڵا لە عێراقەوە پووچەڵکردوەتەوە

دەسەڵاتدارانی سوریا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایانگەیاند، هەوڵێکیان بۆ بەقاچاخبردنی چەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە عێراقەوە بۆ ناو سوریا پووچەڵ کردەوە.

ئاژانسی هەواڵی عەرەبی سوریا (سانا) بڵاویکردەوە، سەرچاوە ئاسایشییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەو چەکانە بۆ حزبوڵای لوبنان دانرابوون.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی سنور و گومرگی سوریا ڕایگەیاند، دەستیان بەسەر بارێکی چەکدا گرتووە کە موشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی هەڵگرتبوو و لە ناو کەشتییەکی نەوت هەڵگردا شاردرابوونەوە کە بەرەو شاری بانباس دەڕۆشت و چەکەکانی بۆ حزبوڵای لوبنان دەگوازتەوە.

ڕێگای بانیاس بووەتە شا ڕێگەییەکی گرنگ بۆ گواستنەوەی نەوت و سووتەمەنی لە نێوان عێراق و سوریا.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەم دواییانەدا ڕایگەیاند کە لەگەڵ ئەحمەد ئەلشەریع، سەرۆکی کاتی سوریا سەبارەت بە شەڕی حزبوڵا قسەی کردووە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG