Accessibility links

بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش دەکرێتە سەر دوو کەشتی لە بەندەری بەسرە لە عێراق

ڕاپۆرتەکان لە عێراقەوە ئاماژە بەوە دەکەن دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەر کەشتیەکان لە بەندەری بەسرەی عێراق کەوتوون.

بەرپرسێکی ئەمنی بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە ڕۆژی پێنجشەممە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بەر کەشتییەک کەوتووە کە "ئۆتۆمبێلی ئەمەریکایی هەڵگرتبوو" لە نزیک وێستگەیەکی نەوت، بەپێی زانیارییەکان کەشتییەکە لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبییەوە هاتووە.

هاوکات چوار سەرچاوەی ئەمنی عێراقی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، ڕۆژی پێنجشەممە بارکردنی نەوتی خاو لە سەرجەم تێرمیناڵەکانی عێراق ڕاگیراوە، دوای ئەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بەر نەوتهەڵگرێت لە تێرمیناڵی بەسرە کەوتووە.

لە وەڵامی ئەم ڕاپۆرتەدا، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە بارکردنی نەوتی خاو لە تێرمیناڵەکانی باشووری عێراق بەردەوامە و بەدواداچوون بۆ ئەو ڕاپۆرتانە دەکەن دە دەڵێت هێرش کراوەتە سەر نەوتهەڵگرەکان.

بە گوتەی ئەو بەرپرسە حکومییەی عێراقییە، ڕووداوەکە هیچ زیانێکی لێنەکەوتووەتەوە و ئاگری لێکەوتووەتەوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG