Accessibility links

ئیسرائیل دەڵێت دوو فەرماندەی حەماسیان لە باکوری غەززە کوشتووە

هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل ئەمڕۆ چوارشەممە لە هێرشێکدا بۆ سەر باکوری غەززە، دوو فەرماندەی نوخبەی ڕێکخستنی حەماسیان کوشتووە.

هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: “لەم هێرشەدا تیرۆریست عەلی شەمالە، جێگری فەرماندەی لیواکانی نوخبەی ڕێکخراوی تیرۆریستی حەماس کوژراوە'.

ئیسڕائیل گوتی: " شەمالە هەوڵی دانانی پلانی تیرۆریستی داوە لەڕێگەی ڕاهێنانی ئەو تیرۆریستانە کە بەنیازی ئەوە بوون هێرش بکەنە سەر هاووڵاتیانی مەدەنی ئیسرائیل و هێزەکانی ئیسرائیل کە لە ناوچەکەدا چالاکی دەکەن".

دەشڵێت"هاوکات، تیرۆریستێکی دیکە کە سەرۆکی شانەیەکی نوخبە بووە لە کەتیبەی سەبرای حەماس، بە ناوی ناسر کوژراوە."

هەروەها هێزەکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند کە "تیرۆریستان" لە ناوچەکەدا هەڕەشەی ڕاستەوخۆیان بۆ سەریان دروست کردووە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، “ هێزەکان بەپێی ڕێککەوتنەکە، لە ناوچەکە جێگیرکراون و لە ژێر فەرماندەیی باشوور بەردەوام دەبن لە ئۆپەراسیۆنەکان بۆ نەهێشتنی هەر هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ”.

This item is part of
XS
SM
MD
LG