Accessibility links

دوو زیندانی ئایینی کورد لە ئێران لە سێدارە دران

Iran execution ایران اعدام
Iran execution ایران اعدام

دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند دوو زیندانی کوردی بە ناوەکانی مەحەیدین عەبدوڵڵاهی و حوسێن پاڵانی بە تۆمەتی بەغی و ڕاپەڕینی چەکداری دژی ڕێژیم لە سێدارە داوە.

دەسەڵاتی دادوەری ئێران بانگەشەی ئەوە دەکات ئەو دوو کەسە ئەندامی شانەیەکی سەر بە گروپی داعش بوون کە دوای پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی سوپای پاسداران لە ناوچەی بەمۆی سەر سنووری نێوان ئێران و عێراق دەستگیرکراون.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاندووە ئەو دوو زیندانییە خەڵکی سەرپێڵی زەهاو بوون کە لە ساڵی 2017ەوە دوای ئەوەی لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەرکراون، لە زیندانەکانی ڕەجایی شەهر و قزل حەسار ڕاگیرابوون. هەنگاو هەروەها نووسیویەتی سزای لە سیدارەدانی ئەو دوو زیندانییە کوردە لە زیندانی ناوەندیی کرماشان ناسراو بە دیزڵ ئاباد بەڕێوە چووە.

دەزگای دادوەری ئێران هیچ زانیارییەکی لەبارە دۆسیەی ئەم دوو زیندانییە و چۆنییەتی پڕۆسەی دادگایکردنیانی بڵاو نەکردووەتەوە.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بە بەردەوامی نیگەرانی خۆیان لە زیادبوونی لەسێدارەدانەکان لە ئێران و ناڕوونی لە ڕەوتی مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیە ئەمنی و سیاسییەکان دەربڕیوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG