Accessibility links

پچڕانی بەرفراوانی کارەبا لە تاران

بە گوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکان، ڕۆژی شەممە، کارەبا لە هەندێک ناوچەی تاران بە شێوەیەکی بەرفراوان و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە بڕاوە.

ئاژانسەکانی هەواڵ رایانگەیاندووە لە ناوچەکانی دەوروبەری شەقامی وەلیعەسر، موتەهەری و قائم‌مەقامی فەراهانی، کارەبا بۆ ماوەی چوار کاتژمێر بڕاوە.

بەپێی ئەو سەرچاوانە کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبای تاران تا ئێستا هۆکاری ئەم پچڕانە بەرفراوانەی کارەبای ڕوون نەکردووەتەوە.

ئێران لە چەند ساڵی ڕابردوودا بەردەوام ڕووبەڕووی کەمیی وزەی پێویست بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بووەتەوە. لەگەڵ دەستپێکردنی مانگە گەرمەکان و زیادبوونی بەکارهێنانی ئامێرەکانی ساردکەرەوە، بڕانی کارەبا تەنها کەرتی پیشەسازی ناگرێتەوە بەڵکو کاریگەری لەسەر ماڵ و شوێنی نیشتەجێبوونیش هەیە.

کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا و زیادبوونی خواست لە وەرزی گەرم، لە ساڵانی ڕابردوودا، بووەتە یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی ژێرخانی وزە لە ئێران و بڕانی بەردەوامی کارەبا کاریگەری لەسەر ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتیان و چالاکیی کەرتی پیشەسازی دروستکردووە.


This item is part of
XS
SM
MD
LG