جیهان ئەمڕۆ پێنجشەممە چاوەڕێی یارییەکی سەرنجڕاکێشی جامی جیهانی دەکات: فەرەنسا و مەغریب ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
ئەم یارییە لە شاری بۆستن لە ویلایەتی ماسەچوسێتسی ئەمەریکا ئەنجام دەدرێت.
ئەمە دووەم جارە لە مێژووی جامی جیهانییدا هەڵبژاردەی ئەو دوو وڵاتە ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە. جاری یەکەم لە کۆتایی ساڵی 2022 لە وڵاتی قەتەر بوو، تێیدا تیمی فەرەنسا توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.
فەڕەنسا بە سەرکردایەتی کیلیان مباپێ هەتا ئێستا نەدۆڕاوە و وەک یەکێک لە بەهێزترین تیپەکانی ئەم یارییە سەیر دەکرێت. هەروەها مباپێ لە کێبڕکێی گۆڵکارانی مۆندیالدا لە پلەی دووەمدایە لە دوای لیۆنێل مێسی.
مەغریب دوایین هەڵبژاردەی ئەفریقایە کە هەتا ئەم قۆناغە لە مۆندیال مابێتەوە. تیمی یاریزانانی مەغریب توانیان هۆڵەندا و کەنەدا لە مۆندیال دەربکەن، ئەمەش مۆڕاڵێکی بەرز بە یاریزانان و جۆش و خرۆشێکی تایبەتیش بە هاندەرانیان دەدات.
ئەو تیپەی ئەمڕۆ سەرکەوتن بەدەست بهێنێت ڕاستەوخۆ سەردەکەوێت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی و دەچێتە نێو لیستی چوارەمی سەرەکی.