Accessibility links

ئەمەریکا بۆردومانی قورسی چەند شوێنێکی لەشکری ئێران دەکات

لە وەڵامدانەوە بەرامبەر هێرشەکانی ئێران بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە نزیک تەنگەی هورمز، ئەمەریکا زۆر بە قورسی بۆردومانی چەند شوێنێکی لەشکری ئێرانی کرد.

فەرماندەیی ناوەندی لەشکری ئەمەریکا (سێنتکۆم)، پاش نیوەڕۆی سێشەممە بە کاتی واشنتنی پایتەخت ڕایگەیاند،"هێزەکانمان دەستیانکردووە بە زنجیرەیەک هێرشی قورس لە دژی ئێران، ئەمەش تاوەکو باجێکی قورس بدات لە بەرامبەر هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکانی بە ڕێڕەوی ئاوی نێودەوڵەتیدا دەڕۆن و کەسانی سیڤیل لەسەری کاردەکەن. ئەم گورزانەی ئەمەریکا وەڵامدانەوەیە بۆ ئەو هێرشانەی ئێران کردوونی بۆ سەر 3 کەشتی بازرگانی کە بە تەنگەی هورمز تێپەڕدەبوون. ئەم کارە دوژمنکارانەی ئێران هیچ پاساوێکی نییە و مەترسیدارن، هەروەها پێشێلکردنێکی ڕوون و ئاشکرای ئاگربەستە."

کاربەدەستێکی ئەمەریکایی کە نەیویستووە ناوی بهێنرێت، بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی وتووە هێرشەکانی ئەمشەوی ئەمەریکا سیستەمی بەرگری ئاسمانی و موشەکی زەوی بەرەو ئاسمان و موشەکی کروزی دژە کەشتی و شوێنی هەڵدانی درۆن و سیستەمی چاودێری کەنار ئاوەکانی ئێرانی کردووەتە ئامانج.

لە لایەکی دیکەوە کاربەدەستێکی ئەمەریکایی بە ئەکسیۆسی وتووە بۆردومانەکانی ئەمشەوی سێشەممە پێنج هێندە ئەو بۆردومانانە قورس بوون کە 10 ڕۆژ لەمەوپێش کرانە سەر ئێران هەر لە بەرامبەر ئەم جۆرە پێشێلکارییانەی ڕژێمی ئێران دەیانکات.


This item is part of
XS
SM
MD
LG