Accessibility links

ماکرۆن سەردانی سوریا دەکات؛ لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان

ئاژانسی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە میدیاکانی سەر بە حکومەتی سوریا بڵاویکردووەتەوە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا سەردانێکی فەرمی بۆ سوریا ئەنجام دەدات و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی ڕێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و ئەو پرسانەی کە جێی نیگەرانی هاوبەشن.

بەگوێرەی هەواڵەکە کە ڕۆژی یەکشەممە بڵاوکراوەتەوە، شاندێکی وەبەرهێنەران و نوێنەری کۆمپانیا فەرەنسییەکان لەم گەشتەدا یاوەری ماکرۆن دەبن و بەشداری کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەگەڵ سەرۆکی سوریا و شاندەکانی هەردوو وڵات دەکەن.

میدیاکانی سەرۆکایەتی سوریا وادەی ورد و دیاریکراوی ئەم گەشتەیان ئاشکرا نەکردووە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG