Accessibility links

سوپای ئیسرائیل لە لوبنان هێرشی کردە سەر 10 ئامانجی حزبوڵا

ھێزەکانی بەرگری ئیسرائیل ڕایانگەیاند، 10 پێگەی حزبوڵایان لە باشووری لوبنان کردووەتە ئامانج.

ئەمڕۆ هەینی، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند بارهەڵگرێکی حزبوڵڵای کردووەتە ئامانج کە چەک و تەقەمەنی تێدا بووە.

هێزەکانی ئیسرائیل ئاشکرایان کردووە کە چالاکی سەربازییان لە ناوچەکانی بنت ئجبێل، بەیت یاحون، کونین و بێرێشیت لە باشووری لوبنان ئەنجام داوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی ئیسرائیل، حزبوڵا لەو شوێنانە ئامادەکرای کردووە بۆ هێرشکردنە سەر سەربازانی ئیسرائیل.

سوپای ئیسرائیل هەروەها ڕایگەیاندووە، ئەو هێرشانەی ئەمڕۆ لە وەڵامی هێرشەکانی حزبوڵا بووە، بەوەی پێشتر دەستپێشخەری کردووە کە "ئەمە پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکەیە."

This item is part of
XS
SM
MD
LG