هێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایانگەیاند لە باکووری غەززە چوار ئەندامی حەماسیان کوشت و بنکەیەکی هەڵدانی مووشەکیان لەناوبرد.
هێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل لە پلاتفۆرمی ئێکس ڕایانگەیاند کە هەفتەی ڕابردوو لە باکووری غەززە چەندین هێرشیان بۆ سەر حەماس ئەنجام داوە.
هەروەها سوپای ئیسرائیل ناوی ئەو چوار ئەندامە کوژراوەی حەماسی ئاشکرا کردووە. لە نێوان کوژراوان ناوی موعەز محەمەد حەسەن ئەحمەد هاتووە، کە بەرپرسی یەکەی مووشەکی دژە تانکی حەماس بووە.
سوپای ئیسرائیل هەروەها ڕایگەیاند مووشەکهاوێژ و کەلوپەلی سەربازی حەماسی لە باکووری غەززە تێکشکاندووە.
دەڵێت، "ئەم مووشەکانە بۆ هێرشکردنە سەر سەربازان و هاووڵاتیانی مەدەنی ئیسرائیل دروستکراون."