Accessibility links

والتز: چەکداماڵینی میلیشیا عێراقییەکان گورزێکی تر لە ڕژێمی ئێران دەدات

باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە بڕیاری حکومەتی عێراق کرد بۆ دیاریکردنی دوا مۆڵەت بۆ چەکدانانی ملیشیاکانی حەشدی شەعبی.

باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان مایک والتز ڕایگەیاند، "ڕێگایەکی دورودرێژ" لەبەردەم عێراق دایە لە پرۆسەی چەکداماڵینی گرووپە شیعەکانی سەر بە ئێران، "بەڵام هەنگاوێکی مەزنە بۆ ئەوەی عێراقییەکان وڵاتی خۆیان وەربگرنەوە. وە گورزێکی ترە بۆ ئێران."

حکومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی پابەندی خۆی دەربڕیوە بە ئەنجامدانی هەنگاوی ڕژد لە کەرتی سەربازیی وڵاتدا، ئەویش بە چەککردنی هێزەکانی دەرەوەی حکومەت و گێڕانەوەی دەستەڵاتی سەربازی بۆ دەوڵەت.

هەنگاوەکە لەلایەن واشنتنەوە پێشوازی گەرمی لێدەکرێت، بەو پێیەی بەرپرسانی حکومەتی ئەمەریکا دەڵێن بریکارەکانی سەر بە ئێران لە عێراق بوونەتە هۆی مەترسی ئاسایشی بۆ عێراق و تەواوی ناوچەکە.

ڕۆژی دووشەممە وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند میلیشیا چەکدارەکان ئاگادار کراونەتەوە کە مۆڵەتی هەتا 30ی مانگی نۆیان لەبەردەستدایە بۆ ڕادەستکردنی چەکەکانیان.

ئەم دوا مۆڵەتەی حکومەتی عێراق هاوکاتە لەگەڵ کۆتاییهاتنی وادەی کاری هێزە هاوپەیمانەکان بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە شەڕی دژ بە داعشدا.

This item is part of
XS
SM
MD
LG