Accessibility links

ئێران بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە بەرامبەردا ئەمەریکا بۆردومانی ژێرخانی لەشکری دەکات

پاش بەردەوامبوونی ئێران لە هێرشەکانی بۆ سەر کەشتییەکانی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا چەندین شوێنی لەشکری ئێرانیان بۆردومانکرد.

فەرماندەیی ناوەندی لەشکری ئەمەریکا (سێنتکۆم)، ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، بە فەرمانی سەرۆک ترامپ کە فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئەمەریکایە، هێرشی ئاسمانی دیکە کرانە سەر چەندین شوێنی لەشکری ئێران.

دەڵێت لە پاش بۆردومانەکانی دوێنێی ئەمەریکا لە کاردانەوە بەرامبەر هێرشی ئێران بۆ سەر کەشتی نەوتی Ever Lovely ، دەرفەتێک بۆ ئێران ڕەخسا کە پابەندی ئاگربەستەکە ببێت، بەڵام پابەندنەبوونی هەڵبژارد و لە کاتژمێر 4:30 بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمەریکا بە درۆنێک کەشتی نەوتی Kiku کردە ئامانج کە ئاڵای پەنەمای لەسەرە و بە بارێکی نەوت کە زیاتر لە 2 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو دەبێت لە نزیک گەرووی هورمز دەڕۆیشت.

سێنتکۆم لە درێژەی ڕاگەیاندنەکەی دەشڵێت، ئەمڕۆ هێزەکانمان کاردانەوەی ڕاستەوخۆیان هەبوو لە بەرامبەر ئەم دوژمنکارییە بەردەوامانەی ئێران و فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا ژێرخانی چاودێری لەشکری ئێران و سیستمی پەیوەندییەکان و شوێنەکانی بەرگری ئاسمانی و هەڵگرتنی درۆن و بەشەکانی چاندنی مینی دەریایی کردە ئامانج.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، هاتوچۆی کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز بەردەوامە و هێزەکانی ئەمەریکا بە ئاگایە و بەهێزەوە ئامادەیە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG