Accessibility links

کەشتییەک لە گەرووی هورمز کرایە ئامانج

ئاژانسی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا پشتڕاستی کردەوە کە ڕۆژی شەممە هێرش کراوەتە سەر کەشتییەکی بازرگانی لە گەرووی هورمز.

ئاژانسەکەی چاودێری کەشتیوانی سەر بە حکومەتی بەریتانیا ڕایگەیاند مەترسییەکان لە تەنگەی هورمز بەرزبوونەتەوە بۆ ئاستێکی "بەرچاو". داوا لە کەشتییەکان دەکات بە وریاییەوە هاتووچۆ لەو ڕێڕەوە ئاوییە بکەن.

ئاژانسەکە دەڵێت کەشتی "ماستەر ئۆف تانکەرس" بەهۆی هێرشەکەوە زیانی بەرکەوتووە بەڵام هەموو ئەندامانی سەر کەشتییەکە سەلامەتن.

لە ڕۆژی پێنجشەممەوە ئاستی مەترسییەکان لەو ئاوانە بەرز بووەتەوە، دوای ئەوەی ئێران بە چوار درۆن هێرشی کردە سەر کەشتییەکی بازرگانی کە ئاڵای سینگاپۆری لەسەر بوو. دوێنێ لە وەڵامدا ئەمەریکا چەند هێرشێکی ئاسمانی کردە سەر چەند ئامانجێکی مووشەکی و درۆنی و ڕاداری ئێران لە نزیک گەرووی هورمز، دواتر بەحرەین ڕایگەیاند بەرەبەیانی شەممە ئێران هێرشی درۆنی کردووەتە سەری.

ئەمڕۆ کۆمپانیای زەبەلاحی کەشتیوانی بازرگانی ئەڵمانیا، هەپاگ-لیۆد، ڕایگەیاند بە سەرکەوتوویی هەموو کەشتییەکانی کۆمپانیاکە لە گەرووی هورمز پەڕیونەتەوە، دوای چەندین هەفتە لە گیرخواردنیان. کۆمپانیاکە بەهۆی دۆخی ئاسایشەوە زانیاری زیاتری بڵاو نەکردووەتەوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG