Accessibility links

ئەردۆغان: ڕێکارەکانی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە خێرا دەکەین

سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند پرۆسەی "هەڵوەشاندنەوەی" پەکەکە خێراتر دەکرێت و لەو پێناوەدا چوارچێوەیەکی یاسایی پێشکەش بە پەرلەمانی ئەو وڵاتە دەکرێت.

سەرۆکی تورکیا ئەو هەڵوێستەی پێشووی دووپات کردەوە کە ڕایگەیاندبوو لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئێراندا پیلانگێڕی دژی نەتەوەکانی ناوچەکە لەئارادایە و وتی، " لێرەدا تەنها ئەوە بەسە بڵێم، لە داهاتوودا بە ڕوونیتر دەبینرێت کە ئێمە وەک تورک و کورد و عەرەب و فارس چ یارییەکی خوێناویی و چ یارییەکی فێڵبازانەمان پەکخست."

رەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی چوارشەممە لەبەردەم ئەندامانی پارتی داد و گەشەپێدان وتی، "ئێستا کار لەسەر چوارچێوەیەکی یاسایی دەکەین بۆ خێراکردنی پرۆسەی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە. دوای ئەنجامدانی ڕاوێژکاری پێویست، ڕێسای ئەم پرسە بەبێ دواکەوتن پێشکەش بە پەرلەمان دەکەین."

ئەردۆغان گوتیشی، "زۆر مەبەستمانە ئەو کێشە 50 ساڵەیە بە شێوەیەکی خێرا چارەسەر بکەین. بە داخەوە، بارودۆخی جیۆپۆلەتیکی ناوچەکەمان کە هەمیشە لە گۆڕانکاری دایە لەسەرمان پێویست دەکات لە یەک کاتدا مامەڵە لەگەڵ چەندین قەیران بکەین."

سەرۆکی تورکیا پێشوازی لە پرۆسەی تێکەڵکێشکردنی هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ سوپای سوریا کرد و ڕایگەیاند پرسی هەسەدە "یەکێک بوو لە گەورەترین لەمپەرەکانی بەردەم پرۆسەکە" بۆ پرسی پەکەکە.

ئەردۆغان لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "قەیرانی ئێران ئەوەی سەلماند کە پرۆسەکە نەک تەنیا بۆ وڵات و ناوچەکەمان بەڵکو بۆ برا کوردەکانیشمان گرنگییەکی زۆری هەیە. بەهۆی ئەو کەشوهەوا ئەرێنی و کەناڵە دیالۆگانەی کە پرۆسەکە دابینی کردووە، ڕێگری لە فیتنەی گەورەتر کراو کە شیانی هەبوو بەهەمان شێوە زیان بە برا کوردەکانمان بگەیەنێت."

سەرۆکی تورکیا هیچ وردەکارییەکی لەسەر ئەو چوارچێوە یاساییە ئاشکرا نەکرد کە بڕیارە پێشکەش بە پەرلەمان بکرێت.

This item is part of
XS
SM
MD
LG