Accessibility links

ترامپ: تەنها شتێک کە ئێران لێی تێدەگات چەکوشە!

سەرۆک دۆناڵد ترامپ، ڕۆژی سێشەممە، لە گردبوونەوەیەک لە پێنسلڤانیا ڕایگەیاند دانوستانەکان لەگەڵ ئێراندا بە ئاسایی بەڕێوەدەچن " ئێمە زۆر باش پێکەوە هەڵدەکەین"

سەرۆک ترامپ گوتیشی " ئابوری ئێران ڕووخاوە، و بنەی پیشەسازی بەرگریشیان زیانێکی زۆری پێکەوتووە کە ساڵانێکی زۆریان دەوێت تا بتوانن بنیاتی بنێنەوە."

گوتیشی تەنها شتی کە لێی تێدەگەن " چەکوشە" ، ئەمەش ئاماژەیەک بوو بۆ ئۆپەراسیۆنی چەکوشی نیوەشەوی دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران.

سەرۆکی ئەمەریکا گوتیشی " ئێران زۆر باشە، ئەگەر بەرپرسیاربێت، ئەگەر ژیر بن. ئەگینا پێویستە کارەکە تەواو بکەین، کە کەمتر لە یەک هەفتەی دەوێت. بەڵام پێم وابێت باش دەبن. ئەوە دەکەن کە پێویستە بیکەن. چونکە ئێمە دەمانەوێت کۆتایی بەمە بهێنین."

سەرۆک ترامپ دەڵێت ئێران ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پشکنینی ئەتۆمی "هەمیشەیی"، هەرچەندە تاران دەڵێت هیچ لەبەردانواندنێکی لەو شێوەیەی لە دانوستانەکاندا نەکردووە.

هەردوو وڵات خولی یەکەمی دانوستانەکانیان لە سویسرا ئەنجامدا کە ڕۆژی دووشەممە کۆتایی هات، کە تیایدا باس لە چەندین خالی ناکۆکی نێوانیان کرابوو لە ناویاندا کۆنترۆڵکردنی تەنگەی هورمز و شەڕی ئیسرائیل لە لوبنان.

وەک نیشانەیەک بۆ کەمبوونەوەی گرژییەکان، ئەمەریکا سنووردارکردنی گەشتەکانی بۆ هەڵبژاردەی تۆپی پێی مۆندیالی ئێران سووک کرد و ڕێگەی بە هەڵبژاردەکە دا دوو ڕۆژ پێش یاریی داهاتوویان لە تیوانای مەکسیکەوە بتوانن بڕۆن بۆ سیاتڵی ویلایەتی واشنتن کە یارییەکەی لێیە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG