Accessibility links

لیستی خۆڵەمێشی کارەکانی بانکی ناوەندی عێراق سنووردار دەکات

دوای ئەوەی ڕێکخراوی چاودێری دارایی ئێف ئەی تی ئێف (FATA) پاش سیانزە ساڵ جارێکی ترعێراقی خاتە لیستی خۆڵەمێشیەوە، پەرلەماناتارێکی عێراق دەڵێت، بڕیارەکە کاریگەری گەورەی بەسەر مامەڵە داراییە نێودەوڵەتیەکانەوە دەبێت و بە دیاریکراویش بانکی ناوەندی..
بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەدەنگی ئەمەریکای وت،" بڕیارەکە بەهۆی پرسی سپی کردنەوەی پارە و ناردنیەتی بۆ دەرەوەی عێراق."
وتیشی،" ئەم پرسە کاریگەری زۆری لەسەر بانکی ناوەندی عێراق دەبێت و مامەڵەی دامەزراوەکە بە بانکە نێودەوڵەتیەکانەوە سنوردار دەکات، بۆیە متمانە کردن بە بانکە عێراقیەکان لەمەولا لاواز دەبێت."

بەپێی سەرچاوە میدیاییە عێراقیەکان ڕۆژی 21 ی مانگی شەش، ڕێکخراوی ئێف ئەی تی ئێف ی نێودەوڵەتی، عێراقی خستۆتەوە ناو لیستی خۆڵەمێشیەوە ئەوەش دوای ئەوەی ماوەی سیانزە ساڵ بوو عێراق لەلیستی خۆڵەمێشی ڕێکخراوەکە هاتبۆوە دەرەوە.
بەڕای شارەزایانی ئابوری لە عێراق، چەندین هۆکار لە پشت بڕیاری ڕێکخراوەکەوە دێن، کە دیارترینیان تێوەگلانی عێراقە لە پرسی سپی کردنەوەی پارە و ناردنی بۆ ئێران، کەمی چاودێری دادوەری بەسەر دۆسیەکانی گەندەڵی دارایی و دابین کردنی پارەیە بۆ پرسی تیرۆر.
لە ئێستاشدا حکومەت هەڵمەتێکی گەورەی بە مەبەستی ئاشکراکردن و دەستگیرکردنی ئەوکەسانە دەستپێکردووە کە تێوەگلاون لە پرسی گەندەڵی دارایی لە عێراقدا.
لە ماوەکانی ڕابردووشدا بەهۆی ئەم دۆسیانەوە چەندین کەس دەستگیرکران، لە ناویشیاندا بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق، لەدوای دەستگیرکردنی ئەو بەرپرسە باڵایەوە ڕۆژانە حکومەتی عێراقی دەست بەسەر پارە شاراوەکانیدا دەگرێت، دواهەمینیشیان دۆزینەوەی بڕی ٥ ملیۆن دۆلاری سوتاوبوو لە ناو تەنورێکدا، کە خێزانەکەی لە ترسی ئاشکرابوونی ئاگریان تێبەردابوو.
پەرلەمانتارەکەی عێراق لەو بارەیەوە دەڵێت،" دەبێت حکومەتی عێراق هەوڵەکانی بخاتە گەڕ لە پێناو پاککردنەوەی وڵات لەم دۆسیانە وقۆناغ بە قۆناغ هەوڵی پاککردنەوەی خۆی بدات."

ڕۆژی یەکشەممە 21ی مانگی شەش، گرووپی تایبەتی چاودێری دارایی (FATF) کە یەکێکە لە گرنگترین دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان کە لەلایەن گروپی حەوتەوە (G7) بۆ بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆریستی و تاوانە داراییەکانی دیکە دامەزراوە، جارێکی دیکە عێراقی خستەوە نێو "لیستی خۆڵەمێشی" خۆیەوە. عێراق لە ساڵی 2018 لە لیستەکە لابرابوو.

گرووپی تایبەتی چاودێری دارایی (FATF) دوو لیستی سەرەکی هەیە: لیستی خۆڵەمێشی و لیستی ڕەش؛ لیستی خۆڵەمێشی ئەو وڵاتانە دەگرێتەوە کە کەموکوڕییان هەیە لە بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆریستی بەڵام هاوکاری دەکەن بۆ چارەسەرکردنیان، لە کاتێکدا لیستی ڕەش ئەو وڵاتانە دەگرێتەوە کە بەهۆی مەترسی دارایی زۆر و هاوکارییەکی کەم لەگەڵ FATF ڕووبەڕووی توندترین سنووردارکردن و فشارە داراییە نێودەوڵەتییەکان دەبنەوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG