Accessibility links

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەستلەکارکێشانەوەی پشتڕاست دەکاتەوە

کییەر ستارمەر سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە بەردەم نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە داونینگ ستریت دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند کە لەگەڵ شای بەریتانیا لەو بارەیەوە قسەی کردووە.

ستارمەر دوای کەمتر لە دوو ساڵ لە هاتنە سەرکاری، لەژێر فشاری توندی ناو پارتی کرێکاران، ناچار کرا دەست لەکاربکێشێتەوە.

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی نووسیویەتی هێشتا ڕوون نییە کە ئایا پارتی کرێکاران پێشبڕکێیەکی فەرمی بۆ هەڵبژاردنی جێنشینەکەی ئەنجام دەدات یان بە بێ هەڵبژرادن دەسەڵات بۆ ئەندی بێرنهام، سەرۆکی پێشووی شارەوانی مانچستەری گەورە دەگوازرێتەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ بێرنهام کورسی خۆی لە ئەنجومەنی کۆمۆنەکان وەربگرێت.

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی یەکشەممە لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروث سوشیاڵ ڕایگەیاند سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە دوو بابەتی گرنگ "کۆچبەری و وزە"دا بە شێوەیەکی خراپ شکستی هێناوە و دەستلەکار دەکێشێتەوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG