Accessibility links

سوپای ئەمەریکا: هاتوچۆی کەشتییە بازرگانییەکان لە تەنگەی هورمز ئاسایی بەڕێوە دەچێت

فەرماندەی ناوەندی ئەمەریکا ڕەتی دەکاتەوە هیچ کێشەیەک بۆ ڕێڕەوی کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز دروست بووبێت و دەڵێت ژمارەی هاتوچۆی کەشتییەکان لە ڕۆژی شەممە بەرز بووەتەوە.

فەرماندەی ناوەندی ئەمەریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، "هاتوچۆی کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز لە 20ی شەش زیادی کردووە، چونکە هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچە گشتییەکانی تەنگەکەدا بەردەوام بوون لە چالاکییەکانیان بۆ پشتگیریکردن لە ئازادی کەشتیوانی."

سێنتکۆم جەختی کردەوە لەوەی هاتوچۆی کەشتییەکان ڕۆژی شەممە بە بێ مەترسی و بێ کێشە بەردەوام بووە.

ڕایگەیاند تەنها ئەمڕۆ 55 کەشتی بازرگانی لە تەنگەکەدا پەڕیونەتەوە و ڕێژەی 17 ملیۆن بەرمیل نەوتیان گواستووەتەوە بۆ بازاڕە جیهانییەکان.

سێنتکۆم ئامادەیی ڕژدی هێزەکانی ئەمەریکای دەربڕیوە "بۆ دڵنیابوون لە پابەندبوون و گوێڕایەڵی هەموو لایەنەکانی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران، بەو پەڕی هێز و کاریگەری تەواوەوە."

ڕاگەیێندراوەکەی فەرماندەی ناوەندی ئەمەریکا لە کاتێکدایە ئەمڕۆ بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیای سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، ئێران تەنگەی هورمزی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان داخستووە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG