Accessibility links

ئەکسیۆس: ئەمەریکا و ئێران یەکشەممە بەشێوەی سەر‌هێڵ ڕێککەوتن واژۆ دەکەن

بەپێی ڕاپۆرتێکی ئەکسیۆس، چاوەڕوان دەکرێت ئەمەریکا و ئێران بە هاوکاری ناوبژیوانی قەتەر و پاکستان، ڕۆژی یەکشەممە کۆبوونەوەیەکی ڤیدیۆیی ئەنجام بدەن و بە شێوەی ئەلکترۆنی یاداشتێکی تێگەیشتن واژۆ بکەن.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، ئەم یاداشتە بۆ ماوەی 60 ڕۆژ ئاگربەستەکە درێژ دەکاتەوە، ڕێگە بە کردنەوەی دووبارەی گەرووی هورمز دەدات و دەستپێکردنی گفتوگۆکان سەبارەت بە بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران ڕێک دەخات.

بەرپرسانی ئەمەریکایی و سەرچاوەکانی وڵاتە ناوبژیوانەکان پشتڕاستیان کردووەتەوە کە واژووکردنی بەڵگەکە بە شێوەی ئۆنلاین ئەنجام دەدرێت و وتوویانە کە هۆکاری سەرەکی ئەو بڕیارە لۆجستیکیە.

بەپێی سەرچاوەکان، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان ئەوەیە کە جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا، و سەرۆکی تیمی گفتوگۆکارانی واشنتن، نەیدەتوانی پێش ئەوەی سەرۆک ترامپ لە واشنتن دەربچێت بۆ کۆبوونەوەی گرووپی حەوت لە فەڕەنسا ڕۆژی دووشەممە، بگاتەوە ئەمەریکا.

This item is part of
XS
SM
MD
LG