Accessibility links

ئیسرائیل دەڵێت هێزەکانی لە لوبنان و سوریا و غەززە ناکشێنێتەوە

وێنەکە دیمەنی کۆبوونەوەی کۆمەڵێک سەربازی ئیسرائیلە لەسەر چیای ‌هێرمۆن (چیای شێخ).
وێنەکە دیمەنی کۆبوونەوەی کۆمەڵێک سەربازی ئیسرائیلە لەسەر چیای ‌هێرمۆن (چیای شێخ).

وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند سوپای وڵاتەکەی لە لوبنان و سوریا و کەرتی غەززە ناکشێتەوە.

ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری، ڕایگەیاند، "ئیسرائیل لە ناوچە ئاشایشییەکان لە لوبنان و سوریا و غەززە ناکشێتەوە. هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل بەردەوام دەبن لە بەرگریکردن لە سنوورەکانمان و هاووڵاتیانمان لەسەر چیای هێرمۆن و چیاکانی لوبنان و خاکەکانمان لە ناوچەی سامریا و زۆربەی غەززە."

کاتز ئاماژەی دا بەوەی هەڵوێستەکە لە چوارچێوەی بەرگریکردنی ئیسرائیلدایە دژ بە هەڕەشەی گرووپە جیهادییەکان.

ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل
ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل

وەزیری بەرگری ئیسرائیل سەبارەت بە ئێران ئاماژەی دا بە هێزی بەرگری وڵاتەکەی لەوەی "دەتوانین بە شێوەیەکی سەربەخۆ ڕێگری لە ئێران بکەین لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی."

کاتز هەڕەشەی فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی بۆ ناوچەی زیاتر تر کرد و جەختی کردەوە بنچینەی تێڕوانینی ئاسایشی ئیسرائیل بریتییە لەوەی "دژی مەترسییە نزیک و دوورەکان دەوەستینەوە و هەوڵی بەدەستهێنانی ئەنجامی یەکلاکەرەوە دەدەین نەک سازش و ملدان."

This item is part of
XS
SM
MD
LG