Accessibility links

زیاتر لە 20 وڵات پیلانگێڕی دەزگا ئاسایشییەکانی ئێران بۆ کوشتنی نەیارانی لە سێ کیشوەردا سەرکۆنە دەکەن

زیاتر لە 20 وڵاتی جیهان لەوان ئەمەریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئاڵمان، ئوسترالیا، کەنەدا و هۆڵەندا بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و کردەوەی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی ئێرانیان لە دژی نەیارانی حکومەت، ڕۆژنامەنووسان و جووەکان لە ئەمەریکای باکوور، ئەوروپا و ئوسترالیا سەرکۆنە کرد.

لە بەیاننامەکەدا کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاوە بڵاوکرایەوە، ئەو وڵاتانە دەڵێن: "ئێمە یەکگرتووین لە ئیرادەمان بۆ پاراستنی وڵاتەکانمان و هاووڵاتیانمان لە بەرامبەر ئەم هەڕەشانەدا. کۆماری ئیسلامی ئێران دەبێت ئێستا ئەم کردارە بوەستێنێت."

ئەو وڵاتانە ئاماژەیان بە "پلانی کوشتنی مرۆڤ" و چالاکییەکانی دیکەی ڕێکخراوی هەواڵگریی سوپای پاسداران، هێزی قودس و وەزارەتی هەواڵگری و ئاسایشی ئێران کرد.

بەیاننامەکە هەروەها هێرشەکانی ئەم دوایانەی گرووپی حەرکەتی ئەسحاب ئەلیەمین ئەلئێسلامیە لە ئەورووپا کە گرووپێکە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێت، سەرکۆنە دەکەن.

دەشڵێت "هەوڵدان بۆ کوشتن، ڕفاندن، هەڕەشەکردن، ترساندن یان هەر جۆرە هێرشێک لە ناو خاکی ئێمەدا، سەروەری نیشتمانی و بنەما نێودەوڵەتییەکان لاواز دەکات. ئەم کردارە دەبێت دەستبەجێ بوەستێت."

شایانی باسە کە پێشتر دادگاکانی وەڵاتانی ئەورووپایی رێبەرانی کۆماری ئیسلامی لە بەرزترین ئاستدا بە پلان دانان بۆ تیرۆر و هەروەها کوشتنی دژبەرانی خۆیان تاوانبار کردوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG