جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا، رۆژی سێشەممە وتی باوەڕی وایە ئەمەریکا "زۆر نزیک" بووەتەوە لە گەیشتن بە ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران کە ڕێگری لە بەدەستهێنانی چەکی ناوەکی لەلایەن تاران دەکات.
ڤانس لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سی بی ئێس وتی ئەو ڕێککەوتنە لەوانەیە لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا تەواو بێت یان پێویستی بە چەند مانگێک هەبێت، بەڵام جەختی کردەوە کە "پێش هەڵبژاردنەکان زۆر شت دەزانین."
ڤانس ئاماژەی بەوە دا کە ئامانجی سەرەکیی گفتوگۆکان دڵنیابوونەوەیە لەوەی ئێران نەتوانێت چەکی ناوەکی بەرهەم بهێنێت، و گوتی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی درێژخایەن لە بەرژەوەندی ئەمەریکایە.
ئەو لێدوانانە دوای خولێکی نوێی لە پێکدادان دێن کە لە ئاکامی هێرشی ئێران بۆ سەر هێلیکۆپتەری ئاپاچی ئەمەریکا روویان دا.