Accessibility links

ترامپ: بەرپرسانی لەخۆبایی ئێران ناچارن کارێک بکەن کە پێشتر بیریان لێ نەکردووەتەوە

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئێن بی سی نیوز وتی ئاگاداری ژمارەی ئەو مووشەکانەیە کە هێشتا لە دەستی ڕژێمی ئێراندا ماون، بەڵام ژمارەی ئەو مووشەکانەی بە تەواوی ئاشکرا نەکرد.

ئێن‌ بی‌ سی نیوز تەنها بەشێکی کورتی چاوپێکەوتنەکەی بڵاوکردووەتەوە، بەڵام تەواوی چاوپێکەوتنەکە ڕۆژی یەکشەممە 7ی شەش پەخش دەکرێت.

سەرۆک ترامپ لەم گفتوگۆیەدا ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ئاگاداری ئەوەیە حکومەتی ئێران چەند مووشەکی لە بەردەستدا ماوە، بەڵام ژماری مووشەکەکانی نەخستەڕوو.

ترامپ لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە ئاستی توانای مووشەکیی کۆماری ئیسلامی وتی ئەو ڕژێمە هێشتا "هەندێک مووشەک و هەندێک فرۆکەی بێ فڕۆکەوان"ی لەبەردەستدایە و کە لەوانەیە لە 21% یان 22% لە مووشەکیی کۆگاکراوی سەرەتایی مابێت.

گوتیشی "ئەمە هێشتا ژمارەیەکی زۆرە، بەڵام ئەوە نییە کە لە سەرەتاى هێرشەکەماندا هەیانبوو."

ترامپ هەروەها لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بەوەی بۆچی حکومەتی ئێران، سەرەڕای فشارە سەربازی و دیپلۆماسییەکان، بە خێرایی بە ڕێککەوتن ڕازی نابێت، وتی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی "لەخۆبایین" و ئێستا ناچارن کارگەلێک بکەن کە پێشتر پێیان وا نەبوو ئەنجامی بدەن.

گوتیشی: "ئەوان هیچ چارەیەکیان نییە و ئەمەش کەمێک کات دەخایەنێت."

ئەم وتانەی ترامپ لە کاتێکدا دێن کە ئاڵۆزییەکان لە ناوچەی کەنداوی فارس دووبارە زیادیان کردووە. بە پێی راپۆرتی ڕۆیتەرز هێزەکانی ئەمەریکا دوای ڕێگریکردن لە چەند فرۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی کە بەرەو ئامانجە دەریاییەکان لە تەنگەی هورمز دەچوون، شوێنی ڕادارەکانی کۆماری ئیسلامیان لە کەنارەکانی ئێران کردووەتە ئامانج.

This item is part of
XS
SM
MD
LG