فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم) ڕۆژی هەینی ڕاگەیاندنێکی ئێرانی بە درۆ خستووەتەوە.
سێنتکۆم دەڵێت ئەو ئیدیعایەی ئێران کە گوایە لە کەنداوی عومان تەقەی هۆشداری لە کەشتییەکی جەنگی ئەمەریکا کردووە و فشاری بۆ کەشتییەکە بردووە بەرەو زەریای هیندی بگەڕێتەوە "ڕاست نییە".
سێنتکۆم دەڵێت ڕاستی بابەتەکە ئەوەیە کە هێزەکانی ئێران " هیچ هێرشێک یان تەقەیان نەکردووە لە کەشتی هێزی دەریایی ئەمەریکا."
لەشکری ئەمەریکا دەشڵێت ئەنجامدانی کارێکی وەها " سەرپێچییەکی بەرچاوی ئاگربەستەکەیە.هێزەکان بەردەوامن لە چالاکی ئازادانە لە ئاوەکانی ناوچەکەدا و لە هەمانکاتیشدا گەمارۆی بەردەوامی دژی ئێران بە تەواوی جێبەجێ دەکەن."