Accessibility links

هێزەکانی ئەمەریکا دەست بەسەر کەشتییەکی سزادراودا دەگرن

فەرماندەیی هیندۆ پاسەفیکی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەمەریکا شەوی ڕابردوو لە زەریای هیندی دەستیان بەسەر کەشتییە بێ دەوڵەتە سزادراوەکەی M/T DAVINA گرتووە.

فەرماندەیی هیندۆ پاسەفیک لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاندووە ئێمە بەردەوام دەبین لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی دەریایی جیهانی بۆ پەکخستنی تۆڕە نایاساییەکان و دەستبەسەرداگرتنی ئەو کەشتیانەی کە پشتیوانی دارایی پێشکەش بە ئێران دەکەن، لە هەر شوێنێک کار بکەن.

واشنتن گەمارۆی بازرگانی دەریایی بەسەر ئێراندا سەپاندووە. لە هەمانکاتیشدا ئێران هێرشی کردووەتە سەر کەشتییەکان تا ڕێگەیان لێبگرێت بە تەنگەی هورمزدا تێپەڕ ببن.

هێزەکانی ئەمەریکا لە چەند مانگی ڕابردوودا دەستیان بەسەر چەندین کەشتی بازرگانی و نەوتهەڵگردا لە زەریای هیندیدا گرتووە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG