Accessibility links

کوەیت دەڵێت ئێران لە هێرشە کوشندەکەی چوارشەممەدا 30 مووشەک و درۆنی بەکار هێناوە

وێنەکە ساتی بەسەرکردنەوەی یەکێک لە بریندارەکانی هێرشەکەی 3-6-2026ی ئێرانە لە نەخۆشخانە لە لایەن وەزیری بەرگری کوەیت شێخ عەبدوڵا عەلی عەبدوڵا ساڵم ئەل-سەباح.
وێنەکە ساتی بەسەرکردنەوەی یەکێک لە بریندارەکانی هێرشەکەی 3-6-2026ی ئێرانە لە نەخۆشخانە لە لایەن وەزیری بەرگری کوەیت شێخ عەبدوڵا عەلی عەبدوڵا ساڵم ئەل-سەباح.

وەزارەتی بەرگری کوەیت ڕایگەیاند ئێران لە هێرشە کوشندەکەی بەرەبەیانی چوارشەممەدا بۆ سەر ئەو وڵاتە 13 مووشەکی بالستی و 17 درۆنی بەکار هێناوە. وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتەش لە وەڵامدا دوو کارمەندی باڵیۆزخانەی ئێرانی لە کوەیت دەرکرد.

وەزارەتی بەرگری کوەیت لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "هێزەکانی بەرگری لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ تێبینی 13 مووشەکی بالیستی دوژمنکارانەیان کرد و مامەڵەیان لەگەڵ کردن، وە بەسەر چەندین ناوچەی نیشتەجێبوون پووچەڵ کراونەوە، کە بووە هۆی کەوتنەخوارەوەی بڕێک لە پاشماوە."

حکومەتی کوەیت ڕایگەیاند لەو هێرشانەدا هاوڵاتییەکی بەڕەگەز هیندی کوژراوە و زیاتر لە 60 کەس بریندار بوون.

وەزارەتی بەرگری کۆی ئاماری هێرشەکانی لە 28ی مانگی دووەوە بە 372 هێرشی مووشەکی بالیستی و 15 مووشەکی کروز و 869 درۆن دانا.

ئێوارەی چوارشەممە وەزارەتی دەرەوەی کوەیت ڕایگەیاند جێگری وەزیری دەرەوە حەمەد سلێمان مەشعەن بانگهێشتی حامید حامید یەعقوبی فری کردووە کە ڕاوێژکارە لە باڵیۆزخانەی ئێران و بە فەرمی یاداشتنامەیەکی ناڕەزایەتی پێشکەش کردووە.

وەزارەتی دەرەوەی کوەیت هەروەها ڕایگەیاند دوو ئەندامی ئەو باڵوێزخانەیەی ئاگادار کردوونەتەوە لەوەی پێویستە لە ماوەی 24 کاتژمێردا کوەیت بەجێ بهێڵن.

This item is part of
XS
SM
MD
LG