Accessibility links

سوپای ئیسرائیل دەڵێت بەردەوامە لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی دژی حزبوڵا لە باشووری لوبنان

سوپای ئیسرائیل بە بڵاوکردنەوەی وێنە و دیمەنی بە ئامانجگرتنی ژێرخانی سەربازیی حیزبوڵای لوبنان، ڕایدەگەیەنێت بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنەکانی لە باشووری لوبنان دژ بەو گرووپە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێک کە سوپای ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردۆتەوە، فیرقەی 91 و هێزی ئاسمانی سوپای ئیسرائیل هەروەها ڕۆژی دووشەممە "کۆگاکانی هەڵگرتنی چەک" و "ناوەندەکانی فەرماندەیی" و ژێرخانی دیکەی پەیوەندیدار بە "چالاکی تیرۆریستی" حزبوڵایان لە باشووری لوبنان کردووەتە ئامانج.

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل هەروەها لە تۆڕی ئێکس رایگەیاندووە "سەرەڕای ڕاگەیاندنی نوێکردنەوەی ئاگربەستی دوێنێ، بەڵام حزبوڵا بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئەو ئاگربەستە و هەر شەوی ڕابردوو، ئەو گرووپە بە وەکالەتەی ئێران چەندین هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە لوبنانەوە بۆ سەر پێکهاتەکانی ئیسرائیل ئەنجامداوە."

وەزارەتەکە نووسیویەتی "پێشێلکارییە بەردەوامەکانی حزبوڵا بۆ ئاگربەست جێگای قبوڵکردن نییە."

ئەمەریکا و هەندێک وڵات لەوان ئیسرائیل، حیزبوڵای لوبنانیان خستووەتە لیستی ڕێکخراوێکی تیرۆریستی و یەکێتیی ئەورووپاش باڵی سەربازیی ئەو ڕێکخراوەیە بە تیرۆریست دەزانێت.

This item is part of
XS
SM
MD
LG