Accessibility links

سوپای ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت فەرماندەیەکی حەماسی لە غەززە کوشتووە

سوپای ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت جەمال ئەبو عەون ئەندامی باڵی سەربازی حەماس لە هێرشێکدا لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە کوژراوە. سوپای ئیسرائیل باسی لەوەشکردووە ئەو کەسە لە نەخۆشخانەی یافا لە دەیرۆلبەلەح وەک پزیشک کاریکردووە.

بەگوێرەی بەیاننامەکەی ئیسرائیل، ئەبو عەون فەرماندەی یەکەیەکی باڵی سەربازی حەماس بووە و لە پلاندانان و جێبەجێکردنی پلانەکانی دژ بە هێزەکانی سوپای ئیسرائیل و لە ناوخۆی ئیسرائیلدا بەشدار بووە.


سوپای ئیسرائیل هەروەها نووسیویەتی ناوبراو لە چەند مانگی ڕابردوودا بەشداریی لە هەوڵەکانی حەماس کردووە بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی تواناکانی شەڕکردن و دروستکردنی توانای نوێ و بەهێزکردنی دووبارەی گروپەکە، ئەمەش پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەستە.

ئیسرائیل ئەم کەیسەی بە نموونەیەکی دیکە ناو بردووە کە حەماس وەک شوێنی مەدەنی کەڵکی لێوەردەگرێت بۆ مەبەستی سەربازی و دەڵێت ڕێوشوێنەکان گیراوەتەبەر بۆ کەمکردنەوەی زیانگەیاندن بە هاووڵاتیانی مەدەنی پێش هێرشەکە، لەنێویاندا بەکارهێنانی تەقەمەنی ورد و چاودێری ئاسمانی.

لەبەرامبەردا سەرچاوە فەلەستینییەکان ئەبو عەونیان وەک سەرۆکی بەشی بێهۆشکردن لە نەخۆشخانەی یافا ناو بردووە.

ئیسرائیل چەندین جار ڕایگەیاندووە حەماس نەخۆشخانە و ناوچە مەدەنییەکان وەکوو قەڵغان بۆ چالاکییە سەربازییەکانی بەکار دەهێنێت.

This item is part of
XS
SM
MD
LG