Accessibility links

مامۆستایەکی ئاینیی کورد بەهۆی باس نەکردنی خامنەیی لە وتارەکانیدا، لە مزگەوت دوور دەخرێتەوە

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە مامۆستا مەلا عوسمان زاکری، مامۆستای ئاینیی مزگەوتی عەلی ئاوای بوکان، بەبێ بەڕێوەچوونی دادگاییکردن و پەیڕەوکردنی ڕەوتی یاسایی لە شوێنەکەی وەک وتارخوێن و پێشنوێژی مزگەوت، دوور خراوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتەکەی کوردپا، فەرمانی لەکارلادانی ئەم مامۆستا ئاینییە سوننەیە بە هۆی باس نەکردنی پرسی مردنی عەلی خامنەییەوە بووە لە وتارەکانیدا لە مزگەوت لە کاتی شەڕی 40 ڕۆژەدا.

ڕاپۆرتەکە نووسیویەتی مامۆستا مەلا عوسمان زاکری پیاوێکی ئاینیی ناسراوی سوننەیە لە شاری بوکان لە ساڵانی ڕابردوودا سندوقێکی خێرخوازی بۆ پشتیوانی لە بنەماڵە هەژارەکان دامەزراندبوو. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، نزیکەی 60 بنەماڵەی خەڵکی شاری بوکان و گوندەکانی دەوروبەری سوودمەند بوون لە خزمەتگوزارییەکانی ئەم سندوقە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، بەڕێوەبردنی مزگەوتەکە و سندوقی پاڵپشتیکردنیشی ڕادەستی ئیمامی نوێ کراوە و ئەو خێزانانەی پێشتر سوودمەند بوون لەو پارەیە بێبەش کراون لە وەرگرتنی ئەو پاڵپشتییانە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG