Accessibility links

نووسینگەی سەرۆکایەتی تایوان سەرکۆنەی چین دەکات

نووسینگەی سەرۆکایەتی تایوان ڕۆژی یەکشەممە سەرکۆنەی چینی کرد، دوای ئەوەی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ڕایگەیاندبوو کە یەکێک لە پەیامنێرەکانی لەو وڵاتە دەرکراوە دوای چاوپێکەوتنێک کە ڕۆژنامەکە لەگەڵ لای چینگ تی سەرۆکی تایوان ئەنجامیدابوو.

چین تایوان کە بە شێوەیەکی دیموکراسی بەڕێوەدەبرێت، بە بەشێکی جیانەبووەوە لە خاکی چین و سەرۆکی تایوان لای بە "جوداخواز" لەقەڵەم دەدات. لای ئیدیعاکانی سەروەری پەکین ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت تەنها خەڵکی دوورگەکە دەتوانن بڕیار لە داهاتوویان بدەن.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، لە مانگی دوودا پەیامنێرەکەی ڤیڤیان وانگ لەلایەن چینەوە دەرکراو.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بە ڕوونکردنەوەیەکی بەرپرسانی چین کردووە کە ئەو دەرکردنە لە وەڵامی چاوپێکەوتنە ڤیدیۆیییەکەی مانگی دوازدە بووە لە لە میانەی کۆبوونەوەی لوتکەی دیلبووکدا لەگەڵ سەۆرکی تایوان لای چینگ تی، و ڕایگەیاندووە وانگ ئەو چاوپێکەوتنەی ئەنجام نەداوە.

کارین کوو، وتەبێژی نووسینگەی سەرۆکایەتی تایوان ڕایگەیاند، کارێکی ئاساییە لای چاوپێکەوتن ئەنجام بدات و هەڵوێستی حکومەت بۆ جیهان ڕوون بکاتەوە.

لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "بەکارهێنانی بیانووی بێ بنەما و شێوازی ساختە لە لایەن چینەوە بۆ هەڕەشەکردن لە میدیا و دەستوەردان لە ئازادی ڕۆژنامەگەری، نەک هەر شکست دەهێنێت لە باشترکردنی وێنەی نێودەوڵەتی وڵاتەکەی، بەڵکو تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە چینی ئەمڕۆ بەڕاستی سەرچاوەی ناسەقامگیرییە".

وەزارەتی دەرەوەی چین دەستبەجێ وەڵامی داواکارییەکانی ڕۆیتەرزی لەسەر ئەم بابەتە نەداوەتەوە.

وانگ پێشتر بنکەکەی لە چین بوو، لەوێ پرسگەلێکی سانسۆرکراوی ڕوماڵ دەکرد لەوانە،وەڵامدانەوەی پەکین بۆ کۆڤید.

هەروەها کوو ئاماژەی بەوەشکردووە، تایوان "بە ستەم بێدەنگ نابێت" و بەردەوام دەبێت لە نیشاندانی هەڵوێستی خۆی بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە "شێوەیەکی جێگیر و بەرپرسیارانە."

تایوان گازندەی ئەوەی کردووە چین "سەرکوتکردنی نێودەوڵەتی" چڕکردۆتەوە ، لەنێویاندا سزای بەسەر بەرپرسان و یاسادانەرانی تایواندا سەپاندووە لەکاتێکدا یاسای چین هیچ دەسەڵاتێکی دادوەری لەسەر دوورگەکە نییە.

جێی ئاماژەیە پەیامنێرانی بیانی لە چین بەگشتی تەنها ڤیزەی ساڵێکیان پێدەدرێت، کە دەبێت ساڵانە نوێبکرێتەوە و بۆی هەیە لەهەر کاتێکداهەڵبوەشێنرێتەوە.

چین لە ساڵی 2020 دا زیاتر لە دەیان ڕۆژنامەنووسی بیانی لە ڕێکخراوە میدیاییەکانی ئەمەریکا دەرکرد، ئەمەش لەکاتێکدایە کە زنجیرەیەک وەڵامدانەوی تۆڵەسەندنەوە لەنێوان هەردوو وڵات ئەنجامدرا.

هەروەها واشنتۆن ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە ڕێگەیان پێدراوە لە ئەمەریکا کاربکەن کەمکردەوە بۆ تەنها چوار دەزگای گەورەی میدیایی دەوڵەتی چین.

This item is part of
XS
SM
MD
LG