Accessibility links

ڕوبیۆ: تۆم باراک ڕۆڵێکی سەرەکی لە دۆسێی سوریا و عێراقدا دەگێڕێت

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی شەممە، گرنگی ڕۆڵی تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا و نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا لە سووریای دووپاتکردەوە.

ڕوبیۆ لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاند باڵیۆز تۆم باراک یەکێک بووە لە دیارترین دیپلۆماتەکانی ئەمەریکا لە سوریا و عێراق و هەرواش دەمێنێتەوە.

ڕوبیۆ دەشڵێت باراک بەردەوام دەبێت " لە ڕۆڵێکی گرنگ، نەک تەنها وەک باڵیۆزمان لە کۆماری تورکیا، بەڵکو هاوکات لەگەڵ پێشخستنی هاوکارییە ستراتیژییەکانی سەرۆک کۆمار لەگەڵ حکومەت لە سوریا و دەستپێکردنی کارەکانمان لەگەڵ حکومەتی نوێ لە عێراقیش."

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گوتیشی " تۆم باراک ئەندامێکی بەنرخی تیمی سەرۆکە و متمانەی منی هەیە، و بە پشتیوانی تەواوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کاردەکات، گەلی ئەمەریکا سوودی لە سەرکردایەتی بەردەوامی ئەو لەم کارەدا وەرگرتووە."

شایانی باسە کە ڕوبیو شەوی هەینی لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاند کە خولی تۆم باراک وەک نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەموریکا بۆ سوریا کۆتایی پێ هاتووە.


This item is part of
XS
SM
MD
LG