Accessibility links

کەسێک بە چەقۆ سێ کەس لە سویسرا بریندار دەکات

پۆلیسی سویسرا ئەمڕۆ پێنجشەممە،28ی مانگی پێنج ڕایگەیاند ئەو پیاوەی لە هێرشێکدا بە چەقو سێ کەسی لە وێستگەیەکی شەمەندەفەر لە شاری وینتەرتور لە نزیک زیوریخی سویسرا بەریندار کردووە، دەستگیرکراوە.

پۆلیسی سویسرا ڕایگەیاندووە تۆمەتبارەکە تەمەنی 31 ساڵە و خەڵکی سویسرایە و لە ئیستادا لە دەستبەسەریدایە و ئەو سێ قوربانییەش لە نەخۆشخانە چارەسەریان بۆ دەکرێت.

ڕۆژنامەی بلیکی سویسری بڵاویکردووەتەوە گرتەیەکی ڤیدیۆیی دەستکەوتووە کە تێیدا پیاوێک هاوار دەکات "اللە ئەکبەر" لەکاتێکدا خەڵکی دەوروبەری هاوار دەکەن و لەدەستی هەڵدێن.

هێرشە تیرۆریستییە هاوشێوەکان لە ئەورووپادا پەرەی سەندووە. بۆ نموونە، لە مانگی دوازدەی ساڵی 2025 لە هێرشێکی تیرۆریستی لە فەرەنسا کەسێک کوژرا و پێنج پۆلیسیش بریندار بوون. هێرشبەرەکە کەسێکی جەزائیری بووە و کە لە کاتی هێرشەکەدا هاواری دەکرد "اللە ئەکبەر". هەروەها پیاوێکی تەمەن 69 ساڵانی پورتوگالی کە هەوڵی دەستوەردانی دابوو، بە چەقۆ لەو هێرشەدا کوژرا.

This item is part of
XS
SM
MD
LG