Accessibility links

ئیسرائیل کوشتنی سەرکردەیەکی تری حەماسی ڕاگەیاند

هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل ڕۆژی پێنجشەممە ڕایانگەیاند بەرپرسی تۆڕێکی سەرەکی گواستنەوەی پارەی حەماسیان لە غەززە کوشتووە.

هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل ڕایانگەیاند ئەو بەرپرسەی حەماس ناوی ئەیهاب کریزمە و لە خان یونس لە باشووری غەززە کوژراوە.

هێزی بەرگری ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی، "کریزم بەرپرسیار بوو لە بەڕێوەبردنی گواستنەوەی ملیۆنان دۆلار بۆ باڵی سەربازیی حەماس. کارەکانی یارمەتی حەماسیان داوە هێرشی خێرا بکاتە سەر سەربازان و هاوڵاتییانی ئیسرائیل."

هێزەکانی ئیسرائیل ئاماژەیان دا بەوەی هەروەها محەمەد حەبەش، فەرماندەیەکی بنکەی بەرهەمهێنانی چەکی حەماس، لە هێرشەکەدا کوژراوە.

دوێنێ چوارشەممە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند محەمەد عودە، بەرپرسی باڵی سەربازیی حەماس، لە باشووری غەززە کوژراوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG