ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئیبۆڵاوە گومان دەکرێت ڕێژەی گیانلەدەستدان گەیشتبێتە 220 کەس.
تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرەیسوس، بەڕێوبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، "بەپەلە ئۆپەراسیۆنەکانمان دژ بە ئیبۆلا فراوان کردووە، بەڵام لە ئێستادا پەتاکە پێشمان دەکەوێتەوە."
ڤایرۆسی کوشندەی ئیبۆلا لە جۆری بوندیبوگیۆ لە مانگی چواری ئەمساڵەوە بە شێوەیەکی فراوانتر لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ بڵاو بووەوە و دواتر حاڵەتەکانی مردن بەو ڤایرۆسە لە یوگانداش تۆمار کرا.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڤایرۆسەکەی بە حاڵەتێکی فریاگوزاری تەندروستی گشتی داناوە و هۆشداری دەدات لە مەترسی تەشەنەکردنی بە جیهاندا.
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی ئیبۆلا 200 کەس تێپەڕ دەکات