ڕۆژی یەکشەممە پۆلیسی تورکیا لە کاتی چوونە ژوورەوە بۆ ناو بارەگای سەرەکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) بە مەبەستی دەرکردنی سەرۆکە لەکارلابراوەکەی پارتەکە، گازی فرمیسک ڕژێنەری بەکارهێنا، ئەمەش کێشەکانی لە نێوەندی دیموکراسی تورکیادا قووڵتر کردەوە.
دووکەڵی گازی فرمێسک ڕژێنەر بەناو بارەگای پارتی جەهەپەدا بڵاو بۆوە و ئەوانەی لەناو باڵەخانەکەدا بوون هاواریان دەکرد و شتیان هەڵدەدا لە کاتێکدا پۆلیس بەربەستەکانی شکاند و چوونە ژوورەوە. هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ ڕاپۆرتێک لەسەر زیانی گیانی ڕانەگەیەندراوە.
ڕۆژی پێنجشەممە دادگا سەرۆکی جەهەپە ئۆزگور ئوزەل لە پۆستەکەی دوورخستەوە وە ئەنجامی هەڵبژاردەنەکانی ساڵی 2023 هەڵوەشاندەوە بە هۆکاری ناتەواوی و کەموکوڕی. ڕۆژی یەکشەممە ئەنقەرە بڕیاری بۆ ئەندامانی پارتەکە دەرکرد بارەگاکە چۆڵ بکەن.
دادگا لە شوێنی ئۆزەل، سەرۆکی پێشووی جەهەپە کەمال کلیچدار ئۆغڵۆی گەڕاندەوە، کە لە هەڵبژاردنەکانی نیشتمانی وڵاتەکە لە بەرامبەر رەجەب تەیب ئۆردوگان دۆڕاندی.
شرۆڤەکاران دەڵێن بڕیارەکەی ڕۆژی پێنچشەممەی دادگا وەک تاقیکردنەوەیەک بۆ هاوسەنگی نێوان دیموکراسی و خۆسەپێنی لە تورکیای ئەندامی ناتۆ دەبینن، کە ڕەنگە ببێتە هۆی درێژکردنەوەی دەسەڵاتی 23 ساڵی سەرۆکایەتی ئۆردوگان.
لە کاتی دەستتێوەردانی پۆلیس لە ڕێگەی پەیامێکی ڤیدیۆوە لە پلاتفۆڕمی ئێکس ئۆزێل گووتی " هێرش کراوەتە سەرمان"وەبەڵێنی دا لەناو بارەگاکە بمێننەوە و بەرگری بکەن.
هەروەها گووتی "ئەگەر بێتوو لێرە هەوڵی دوورخستنەوەمان بدەن ئەوا لە شەقام درێژە بە خۆپیشاندانەکانمان دەدەین بۆ دەسەڵات و داوای لە لایەنگرانی جەهەپە کرد هاودەنگی نیشان بدەن و بارەگای پارتەکە بپارێزن.
سەرکردایەتی پارتی جەهەپەی لەسەر کار لابراو تانە لە بڕیاری دادگا دەگرێت و بە "کودەتایەکی دادوەری" ناوی دەبات و ئۆزێل بەڵێنی داوە لەڕێگەی تانەی یاساییەوە بەرەنگاری ئەو بریارە ببێتەوە و "شەو و ڕۆژ" لەناو بارەگای ئەنقەرە بمێنێتەوە.
ڕۆژی شەممە ئوزەل داوای کرد بەزووترین کات کۆنگرەی نویی حزبی ببەسترێت لەکاتێکدا کیلیچدار ئۆغڵۆ ڕایگەیاندوە کە کۆنگرە لە کاتێکی "گوونجاو"دا دەبەسترێت.
پەرلەمانتارانی پارتی جەهەپە ڕۆژی شەممە ئوزەلیان وەک سەرۆکی گرووپی پەرلەمانی پارتەکە هەڵبژارد.
شرۆڤەکاران دەڵێن هەڵبژاردنی نیشتمانی داهاتوو بۆ ساڵی 2028 دیاریکراوە وە دەچیتە بواری جێبەجێکردنەوە ئەگەر ئۆردوگان لە تەمەنی 72 ساڵیدا ڕووبەڕووی سنووردارکردنی خولەکەی ببێتەوە وە بیەوێت جارێکی تر خۆی بپالێوەتەوە .