Accessibility links

مەسرور بارزانی لە گەشتە دوو ڕۆژییەکەیدا بۆ بەغدا جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور دەکاتەوە

بارزانی و ئەعرەجی
بارزانی و ئەعرەجی

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممەش بەردەوامە لە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لە بەغدا.

لە ڕۆژی دووهەمی گەشتەکەیدا بارزانی چاوی بە چەندین بەرپرسی باڵای عێرای کەوتووە لە ناویاندا قاسم ئەعڕەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق.

حکومەتی هەریمی کوردستان ڕاگەیاندنێکدا دەڵێت لە میانەی ئەو دیدارەدا " هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پشتیوانیکردنی حکومەتی نوێی فیدراڵ بۆ خزمەتکردنی گشت پێکهاتەکان بێ جیاوازی و چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە دەستوور و سیستەمی فیدراڵی و قەوارەی هەرێمی کوردستان ."

هەروەها مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقی کرد بۆ ڕۆڵی گرنگی لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و پاڵپشتیکردنی بۆ مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان.

لە درێژەی دیدارەکانیدا لە بەغدا بارزانی هەر ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ هەر یەک لە سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی بۆ بیناسازی و گەشەپێدان، محەمەد شیعع سودانی و سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالکی و کەسایەتی سیاسی عێراقی خەمیس خەنجەریش کۆبووەتەوە.

سەبارەت بە دیدارەکەی لەگەڵ سودانی حکومەتی هەرێم دەڵێت " جەخت لە گرنگیی بەهێزکردنی هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ چەسپاندنی سەقامگیریی سیاسیی و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بە پێی دەستوور و ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی و قەوارەی هەرێمی کوردستان کرا."

This item is part of
XS
SM
MD
LG