Accessibility links

لینزی گراهم: پێناچێ هیچ لە هەڵسوکەوتی ڕژێمی ئێران گۆڕابێت 

لینزی گراهم دەڵێت کە ئێران چەندین دەیەیە هاوکاریی دارایی تیرۆرستان دەکات، هەڕەشە لە هاوپەیمانەکانمان دەکات و دروشمی ''مەرگ بۆ ئەمەریکا'' دەچڕێت. پێناچێ هیچ لە هەڵسوکەوتەکانی گۆڕابێت.

لە پێگەی فەرمیی خۆیدا لینزی گرام لە تۆڕی ئێکس ڕایگەیاندووە کە بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتیی هەوڵەکانی دۆناڵد ترامپ دەکات کە دەیەوێت ئێران باجی کارەکانی بدات و ئەمەش وا دەکات کە ئەمەریکییەکان سەلامەت بن.

بەشێکی لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ بەرنامەی Meet the Press ی کەناڵی NBC News بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا ئاماژە بە گفتوگۆکانی لەگەڵ بەڕێوەبەری CIA دەکات کە پرسیاری کردووە ''ئایا هیچ بەڵگەیەک هەیە کە گۆڕانکارییەک لە ڕای ئێرانییەکان ڕوویدابێت و سەرکردە نوێیەکەیان وازی لە خەونی لەناوبردنی ئیسرائیل هێنابێت؟ ئایا وازیان لە ناوهێنانمان بە بەدکاری گەورە هێناوە؟ ئایا هێشتا ئیسلام بە تاکە چارەسەر نازانن؟ ''

دواتر لە بەردەوامیی قسەکانیدا ڕای خۆی دەڵێت ''من پێم وایە وەڵامەکە نەخێرە و هیچ شتێک نەگۆڕاوە. دەبێت زیاتر لاوازیان بکەین و دواتر ڕێککەوتن بکەین. بەڵام ئەم سەرکردایەتییەیان ڕێککەوتنی لەگەڵ ناکرێت ئەگەر ئازاری زیاتریان نەدەین.''

This item is part of
XS
SM
MD
LG