Accessibility links

سێنتکۆم: ڕێگەمان بە 78 کەشتی بازرگانی لە تەنگەی هورمز گۆڕیوە

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، لە سەرەتای گەمارۆکانی سەر ئێرانەوە تا ڕۆژی شەممە، هێزەکانی ئەمەریکا ڕێگەیان بە 78 کەشتی بازرگانییان گۆڕیوە.

سێنتکۆم وێنەیەکی لە پلاتفۆرمی ئێکسی بڵاوکردەوە و دەڵێت "هەلیکۆپتەرێکی سەربازی ئەمەریکی چاودێری کەشتییە بازرگانییەکان دەکات لە ئاوەکانی نزیک تەنگەی هورمز و بەردەوامە لە سەپاندنی گەمارۆی دەریایی دژی ئێران."

جگە لەو 78 کەشتییەی کە ڕێگرییان لێکراوە ، سێنتکۆم هەروەها ڕایگەیاندووە کە "چوار کەشتی دیکەشیان لە کارخراون".

چوار هەفتە لەمەوبەر سێنتکۆم دەستیکرد بە سەپاندنی گەمارۆکان کرد دژ بەو کەشتیانەی کە لە بەندەرەکانی ئێرانەوە هاتوچۆ دەکەن.

سەرەڕای ئاگربەست لە نێوان ئەمەریکا و ئێران، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، تا ئەو کاتەی ئێران مەرجەکانی ڕێککەوتنی ئاشتی قبوڵ دەکات، گەمارۆی دەریایی بەردەوام دەبێت.

This item is part of
XS
SM
MD
LG