ئەمڕۆ شەممە، باسممحەمەد، وەزیری نوێی نەوتی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، عێراق لە مانگی چواری ڕابردوودا 10 ملیۆن بۆشکە نەوتی لە ڕێگەی تەنگەی هورمزەوە هەناردە کردووە، لە کاتێکدا پێش شەڕی ئێران مانگانە نزیکەی 93 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە دەکرد.
عێراق لە ئێستادا یەک ملیۆن و 400 هەزار بۆشکە نەوت لە ڕۆژێکدا بەرهەم دەهێنێت.
هەناردەی نەوتی خاوی وڵاتەکە لە ڕێگەی بۆری نەوتی کەرکوک-جەیهانەوە لە مانگی چواری ئەمساڵەوە دەستیپێکردەوە، ئەوەش دوای ئەوەی بەغدا و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت ڕێککەوتن.
وەزیری نەوتی عێڕاق گوتیشی "ئێمە 200 هەزار بەرمیل لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی (تورکیا)وە هەناردە دەکەین، پلانیشمان هەیە بۆ زیادکردنی بۆ 500 هەزار بەرمیل".
ئەمەش لە کاتێکدایە بەغدا بەنیازە ڕاوێژ لەگەڵ ڕێکخراوی ئۆپێک بکات بۆ زیادکردنی توانای بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی.
تەنگەی هورمز هورمز لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا بووەتە خاڵێکی گەورەی قەیرانی وزە، لە چوارچێوەی شەڕی ئەمەریکا و ئێران و بەرزبوونەوەی گرژییە سەربازییەکان لە کەنداوی فارس.
ئەم ڕێگایە ڕێڕەوێکی گرنگە بۆ هەناردەکردنی نەوت و گاز لە وڵاتانی کەنداو لەوانە عێراق، قەتەر، سعودیە، میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب (ئیمارات) و کوەیت.