Accessibility links

ئیسرائیلییەکان ڕۆژی ئورشەلیم پیرۆز دەکەن

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە پەیامێکدا لە هەژماری خۆی لە ئێکس بە بۆنەی ڕۆژی ئورشەلیمەوە نووسیویەتی "سێ هەزار ساڵ لەمەوبەر، پێغەمبەر داود ئورشەلیمی وەک پایتەختی خۆی هەڵبژارد."

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە "59 ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ ئازادکردنی بەشی ڕۆژهەڵاتی شارەکە، پایتەختی جووەکان لەژێر ئاڵای ئیسرائیلدا یەکیگرتەوە، ئەم شارە دڵی گەلی جووەکانە و بەشێکی دانەبڕاوەی ئیسرائیلە."

هاوکات فیستیڤاڵەکانی تایبەت بەم ڕۆژە لە ڕۆژی پێنجشەممە دەستیان پێ کرد و هەتا ئێوارەی هەینی بەردەوام دەبن.

بە گوێرەی وێبسایتی کنێست، ئەم فیستیڤاڵە (Yom Yerushalayim) لە ساڵی 1968ەوە دەستی پێ کردووە و ساڵانە ئیسرائیلییەکان تێیدا خۆشحاڵی خۆیان دەردەبڕن. بەڵام ڕۆژەکە لە ساڵی 1998 بە فەرمی ناسێندرا.

فەلەستینییەکان بە پێچەوانەی ئیسرائیلییەکانەوە لەم ڕۆژە دەڕوانن و بە ڕۆژەکە دڵخۆش نین.

ساڵانە هەزاران هاووڵاتی ئیسرائیلی لەم ڕۆژەدا بە ئاڵای ئیسرائیلەوە بەناو ئورشەلیمی کۆندا دەڕۆن و ڕێپێوان دەکەن، لەم ڕێگەیەوە قوربانییەکانیان بە بیر دێننەوە. لەم ساڵانەی دواییدا لە شارەکانی دیکەی ئیسرائیلیش هەمان یاد دەکرێتەوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG