Accessibility links

سەرۆک ترامپ وەڵامدانەوەکەی ڕژێمی ئێران بۆ پێشنیارەکانی ئەمەریکا جێی قبوڵ نییە

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت ئەو وەڵامەی ڕژێمی ئێران داویەتی سەبارەت بە پێشنیارەکانی ئەمەریکا بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتن باش نیـیە و بە تەواوی جێی قبوڵ نییە.

سەرۆک ترامپ ڕۆژی یەکشەممە لە پێگەکەی لەسەر تروث سۆشیال لەم بارەیەوە نووسی، ئێستا وەڵامی ئەوانەی پێیان دەڵێن "نوێنەری ئێران" خوێندمەوە. ئەو وەڵامەم بە دڵ نییە - بە تەواوی جێی قبوڵ نییە. سوپاس بۆ گرنگیدانتان بەم بابەتە. سەرۆک دۆناڵد جەی ترامپ.


نزیکەی دوو کاتژمێر پێش ئەوەی باس لە وەڵامەکەی ئێران بکات سەرۆک ترامپ لە پۆستێکی تردا ڕایگەیاند ئێران 47 ساڵە " یاری بە ئەمەریکا و تەواوی جیهان" دەکات، بەڵام جەختیشی لەوە کردەوە کە چیدیکە ڕێگە نادات ئێران یاری بە ئەمەریکا بکاتەوە.

گوتیشی 47 ساڵە ئێران " لە چاوەڕوانیدا دایناوین، خەڵکمان دەکوژێت بە بۆمبی کەنار ڕێگا، خۆپیشاندان سەرکوت دەکات و بەم دواییەش 42 هەزار خۆپیشاندەری بێتاوان و بێچەکی لەناوبرد و بە وڵاتەکەمان کە جارێکی تر مەزن بووەتەوە پێدەکەنێت."

دەشڵێت " چیتر پێمان پێناکەنن."

پێشتر میدیاکانی ئێران ڕایانگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەیان وەڵامی خۆی بۆ پێشنیارەکانی ئەمەریکا داوەتە دەست کاربەدەستانی پاکستان. لە پاکستانیش کاربەدەستێکی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند وڵاتەکەیان وەک ناوبژیوانێک وەڵامەکەی ئێرانیان گەیاندووەتە واشنتن.


This item is part of
XS
SM
MD
LG