Accessibility links

ترامپ: 47 ساڵە ئێران یاری بە تەواوی جیهان دەکات

سەرۆک دۆناڵد ترامپ دەڵێت ئێران 47 ساڵە " یاری بە ئەمەریکا و تەواوی جیهان" دەکات، بەڵام جەختیشی لەوە کردەوە کە چیدیکە ڕێگە نادات ئێران یاری بە ئەمەریکا بکاتەوە.

سەرۆکی ئەمەریکا لە پەیامێکدا لە تۆڕی تروث بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ناوەڕۆکی وەڵامدانەوەی ئێران بۆ پێشنیاری ئەمەریکا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ بکات نووسیویەتی 47 ساڵە ئێران " لە چاوەڕوانیدا دایناوین، خەڵکمان دەکوژێت بە بۆمبی کەنار ڕێگا، خۆپیشاندان سەرکوت دەکات و بەم دواییەش 42 هەزار خۆپیشاندەری بێتاوان و بێچەکی لەناوبرد و بە وڵاتەکەمان کە جارێکی تر مەزن بووەتەوە پێدەکەنێت."

دەشڵێت " چیتر پێمان پێناکەنن."

سەرۆک ترامپ لە ڕاگەیاندنەکەیدا وەک ئاماژەدان بە ڕێککەوتنی ناوکی ئێران، ڕەخنەشی لە بەڕێوەبەرایەتییەکەی سەرۆکی پێشووتر باراک ئۆباما گرت و پێی وایە لەو ڕێککەوتنەی کە لە ساڵی 2015 ئەنجام درا بە مەبەستی سنووردارکردنی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران بەرامبەر سوککردنی سزاکان، ئێران توانیویەتی قازانجێکی زۆری دارایی دەستبکەوێت.

ئەم ڕاگەیاندنە لە کاتێکدایە پێشتر میدیای ئێرانی ڕایگەیاندبوو کە ئێران وەڵامی پێشنیازەکەی ئەمەریکای بۆ وتووێژی ئاشتی و کۆتاییهێنان بە شەڕ داوەتەوە. بەڵام هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە کاربەدەستانی ئەمەریکا ئەمەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG