Accessibility links

بەهۆی هێرشێک لە پاکستان 15 کەس دەکوژرێن

کاربەدەستانی پاکستان ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند ژمارەی کوژراوەکانی هێرشە خۆکوژییەکەی سەر خاڵێکی پشکنینی لە باکووری ڕۆژئاوای پاکستان، گەیشتووەتە لانیکەم 15 پۆلیس.

ساجد خان، بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوخۆی ئەفغانستان ڕایگەیاند، درەنگانێکی شەوی شەممە خۆکوژێک و چەند چەکدارێک ئوتۆمبێلێکی پڕ لە تەقەمەنیان لە نزیک خاڵێکی پشکنین لە ناحیەی بانوی سەر بە پارێزگای خەیبەر پختوونخوا کە هاوسنوورە لەگەل ئەفغانستان، تەقاندۆتەوە.

بەگوێرەی شایەتحاڵەکان لە پاش هێرشەکە تەقەیەکی زۆر کراوە، بەرپرسێکی پۆلیس بە ئاژانسی هەواڵی ئەلمانی (DPA) ی ڕاگەیاندوە،"لانیکەم 15 پۆلیس و ئەفسەری پۆلیس کوژراون"، ئاماژەی بەوەشکردووە لە هێرشەکەدا سێ ئەفسەری دیکە برینداربوون.

لەو دیمەنانەی کە لە میدیا ناوخۆییەکاندا بڵاوکراونەتەوە، نیشان دەدات لە بینایەکی داڕماودا کارمەندانی فریاگوزاری بەداوی تەرمەکاندا دەگەڕێن .

هێزە ئاسایشییەکان ئۆپەراسیۆنێکیان دەسپێکردووە بۆ گەڕان بەدوای ئەنجامدەرانی هێرشەکە.

بە گوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرس، سەرچاوەکانی پۆلیس ڕایانگەیاندووە چەکدارەکان لە هێرشەکەدا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیشیان بەکارهێناوە .

ئۆتۆمبێلی فریاگووزاری نەخۆشخانە سڤیلییەکان بە پەلە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دەسەڵاتدارانیش لە نەخۆشخانە حکومییەکانی شاری بانوو باری نائاساییان ڕاگەیاندووە.

جەماعەتی موجاهیدین پاکستان کە گرووپێکی تازە دامەزراوە لە ڕاگەیاندنێکدا بۆ ڕۆژنامەوانان بەرپرسیارێتی هێرشەکەی گرتووەتە ئەستۆ.

ئیسلام ئاباد چەندین جار حکومەتی تاڵیبانی ئەفغانستانی تۆمەتبار کردووە بە داڵدەدانی جەماعەتی موجاهدین پاکستان، کە گرووپێکە سەر بە تەحریکی تاڵیبانی پاکستان (TTP) ن کە کابوڵ ئەم ئیدیعایە ڕەتیدەکاتەوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG