وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باشوور ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند لە ئەنجامی پشکنین بۆ کەشتییەکی لە ڕۆژی هەینی بۆیان دەرکەوتووە کە کەشتیەکە لەکاتێکدا کە لە چواری ئەم مانگە لە گەرووی هورموز گیری خواردبوو بە تەنێکی نەناسراوەوە لێیدراوە .
هەفتەیەک لەمەوبەر سیئۆل ڕایگەیاند تەقینەوە ڕوویداوە و ئاگر لە ناوکەشتی HMM Namu کەوتۆتەوە لە کاتێکدا کە لە نزیک ئیمارات لەنگەری گرتبوو. لەم ڕووداوەدا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
لەکاتی ڕوودانی ئەم رووداوەدا سەرۆک دۆناڵد ترامپ ئێرانی بە ئەنجامدانی ئەم هێرشە تاوانبارکرد.
لە پاش ئەو ڕووداوەی ڕۆژی دووشەممە سیئۆل کەشتیەکەی گواستەوە بۆ بەندەرێکی دوبەی و دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد.
وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە تا ئێستا ڕوون نییە چی بەر کەشتیەکە کەوتووە وە دەڵێت پارچەی تەقینەوەکە دەنێرن بۆ شیکاری .
لەپاش ڕووداوەکە ترامپ داوای لە کۆریایی باشوورکرد بەشداری لە هەوڵەکان بەسەرۆکایەتی ئەمەریکا بکات لە "پرۆژەی ئازادی"دا بۆ یارمەتیدانی هاتووچۆی کەشتیوانی لە گەرووی هورموز.
باڵیۆزخانەی ئێران لە کۆریایی باشوور ڕایگەیاند وڵاتەکەی لەم هێرشە بەرپرسیار نییە و لە ئێستادا لەدەرەوەی کاتی ئیشکردن لەسەر ئەم ڕووداوە هیچ لێدوانێک یاخوود زانیاریەک نادەن.
وتەبێژی HMM ئامادە نەبوو سەبارەت بە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی هیچ لێدوانێک بدات.