Accessibility links

سوپای ئیسرائیل دەڵێت 85 بنکەی حزبوڵایان کردووەتە ئامانج

سوپای ئیسرائیل ڕۆژی شەممه ڕایگەیاند، هێزەکانیان 85 بنکەی حزبوڵڵایان له چەند ناوچەیەکی لوبنان کردووەته ئامانج.

هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل لە پەڕەی خۆی لە ئێکس ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکانیان بەردەوامن بۆ نەهێشتنی هەڕەشەکان لەسەر هاووڵاتیانی سیڤلی ئیسرائیل و هێزەکانی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان.

هێزی ئاسمانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژی هەینیدا چەندین پێگەی حزبوڵایان لە ڕێگەی زەمینی و ئاسمانیەوە کردووەتە ئامانج، لەوانە ناوەندەکانی هەڵگرتنی چەک و موشەک هەڵگر و ئەو باڵەخانانەی کە بۆ مەبەستی سەربازی بەکاردەهێنرێن.

هێزەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر چەند جێگە وشوێنێک لە دۆڵی بێکا کە حزبوڵڵای لوبنان بۆ دروستکردنی چەک بەکاری دەهێنا.

هەروەها هێزەکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند، چەکدارانی حزبوڵا چەند موشەکێکیان ئاراستەی ئەو هێزانەی ئیسرائیل کردووە کە لە باشووری لوبنان کاردەکەن. دەشڵێت، موشەکەکان لە نزیک هێزەکان کەوتنەخوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.

ئەم پێکدادانە لە کاتێکدایە دانوستانەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان بەردەوامە. وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، واشنتن لە ڕۆژانی 14 و 15ی مانگی پێنجدا، میوانداری خولی نوێی دانوستانەکانی نێوان هەردوو وڵات دەکات.

This item is part of
XS
SM
MD
LG