Accessibility links

ئێران جارێکی تر هێرش دەکاتە سەر ئیمارات

وەزارەتی بەرگری میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب (ئیمارات) ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، ڕێژیمی ئێران جارێکی دیکە بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەریان.

وەزارەتەکە لە پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاند، سیستمی بەرگری ئاسمانی ئیمارات ڕێگری لە دوو مووشەک و سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردووە کە لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە هەڵدرابوون.

وەزارەتەکە ڕایشیگەیاند لە ئەنجامدا 3 کەس بریندار بوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگری ئیمارات، کۆی ژمارەی بریندارەکانی ئیمارات لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ڕژێمی ئێران، گەیشتووەتە 230 کەس لە نەتەوە جیاوازەکان.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە "لە سەرەتای هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیمارات، بەرگری ئاسمانی 551 مووشەکی بالیستی و 29 مووشەکی کروز و 2 هەزار و 263 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خستووەتە خوارەوە."

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هەمیشە ئامادەیە وەڵامی هەر هەڕەشەیەک بداتەوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، هەموو شتێک بۆ پاراستنی ئاسایش و سەروەری وڵاتەکە دەکات.

سەرەڕای ئاگربەستی نێوان ئەمەریکا و ئێران و هەردوو وڵات بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ باس لە ئاشتی دەکەن، بەڵام هێرشەکەی هەینی سێهەم هێرشە بۆ سەر ئیمارات لەم مانگەدا.

This item is part of
XS
SM
MD
LG