Accessibility links

هێڵە ئاسمانییەکانی کەنداو بەهۆی هێرشەکانی  فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانەوە زیانێکی زۆریان لێدەکەوێت

هێڵە ئاسمانییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەشتەکانیان بۆ نزمترین ئاست لە ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکدا کەمکردەوە، دوای ئەوەی هێرشەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران بوونە هۆی گۆڕینی ڕێڕەوی فڕۆکەکان لە سەرانسەری کەنداودا. ئەمەش بووە هۆی پەکخستنی بوژانەوەی گەشتە ئاسمانییەکان بە شێوەیەکی لەسەرخۆ، دوای ئەو قەیرانەی کە لە کۆتایی مانگی دوودا بەهۆی شەڕی ئێرانەوە هاتە ئاراوە.

ناوچەکە شوێنی هەندێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی گواستنەوەی جیهانە، کە تۆڕەکانیان وەستاون بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی کە بوونەتە هۆی داخستنی بەشێک لە فڕۆکەخانەکان و ڕێڕەوی هاتوچۆیان لە سەرانسەری کەنداودا.

داتاکانی Flightradar24.com دەریدەخەن کە گەشتەکانی هێڵی ئیمراتی، هێڵی ئیتیحاد، فلایدوبەی، هێڵی قتەر و هێڵێ عەرەبیا گەیشتنە نزیکەی سفر، لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمەریکا و ئیسرائیل لە 28ی مانگی دوو دژ بە ڕژێمی ئێران، و پاشان ڕژێمی ئێران هێرشەکانی بۆ سەر وڵاتانی کەنداو و دەستپێکرد.

پاشان گەشتەکانی ئیمارات کە ناوەندە سەرەکییەکانی ئەبوزەبی و دوبەی لەخۆدەگرێت، لەسەرخۆ زیادی کردووەتەوە، هەرچەندە زۆر لە خوار ئاستی پێش شەڕەکەوەیە.

ئەو بوژانەوەیە ڕۆژی دووشەممە جارێکی تر ڕاوەستا، کاتێک هێرشەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان کە لە کاتی دەستپێکردنی هەوڵەکان بۆ ڕێککەوتنی ئاشتی ڕاگیرابوون، جارێکی تر گەشتە ئاسمانییەکانی ناچار کرد ڕێڕەوی خۆیان بەرەو بەسقەت لە عومان یان ڕیاز لە عەرەبستانی سعودیە بگۆڕن.

This item is part of
XS
SM
MD
LG